پێخۆشحاڵین كۆمپانیای ئاڵتونتان پێ ده‌ناسێنین كۆمپانیاكه‌مان كه‌رتی تایبه‌ته بۆ بهڵێندهرایتی و بازرگانی گشتی له عێراق، كه تایبه‌ته به جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كانی بیناسازی، میكانیكی وه كاره‌باییات وه پرۆژه‌ی خزمه‌تكردنی گشتی وه ناردن و هاورده‌كردن به سه‌رمایه‌ی ٢٥ بلیۆن دیناری عێراقی .كۆمپانیاكه‌مان له كاره‌كانی پشت ده‌به‌ستێت به ئه‌زموونی ئه‌ندازیار و كادیره ته‌كنیكیه‌كانی وه به‌دواداچوونی پرۆژه‌كان به مواسه‌فاتی به‌رز له بواره‌كانی وێستگه‌ی پاڵاوتنی ئاو، وێستگه‌ی په‌مپی ئاو ئاوه‌ڕۆ،كاره‌كانی ڕێگاوبان، باڵه‌خانه و پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون، دانانی تۆڕی كاره‌با وه ته‌واوی چالاكیه‌كانی ناو پرۆژه‌كان.
كۆمپانیای ئاڵتون بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تی و بازرگانی گشتی به‌وه جیاده‌كرێته‌وه كه كۆمپانیایه‌كی ئه‌ندازیاریه به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌لایه‌ن گه‌نج و كه‌سانی كارامه كه توانای خۆسازكردنیان هه‌یه له‌گه‌ل ته‌كنه‌لۆژیای مۆدێرن وه هه‌روه‌ها ڕاهاتوون له‌گه‌ل گۆڕانكاریه خێراكانی جیهان، وه ئاماده‌كردنی دیزاین وه جێبه‌جێكردنیان به به‌كارهێنانی پێشكه‌وتوترین ئامێر و ئامرازی سه‌رده‌م. له كۆمپانیاكه‌مان ژماره‌یه‌كی زۆر ئه‌ندازیار،میكانیكی وه كارمه‌ندی به‌هره‌دار كار ده‌كه‌ن له بواره‌كانی كاره‌باییات، میكانیك، ئه‌ندازیاری شارستانی و ته‌لارسازی وه هه‌روه‌ها كیمیاوی كه دابه‌ش كراون به‌سه‌ر گروپ تا كار بكه‌ن به شێوه‌ی تیم و كۆمه‌ڵ له ئاستی جۆراوجۆر و له هه‌موو بواره‌كان.
ژماره‌یه‌كی ته‌واوی ئۆتۆمبێل، كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته وه دوكانی چاكردنهوهمان هه‌یه وه هه‌روه‌ها به‌شی تایبه‌ت به بواری ئه‌ندازیاری، راویژكردن، وه ئاماده‌كردنی دیزاین وه بواری كوالیتی كۆنترۆل، تاقیكردنه‌وه، سه‌لامه‌تی له كار، وه‌هه‌موو خزمه‌تگوزاریه‌كان. كۆمپانیاكه‌مان توانای دابینكردنی هه‌موو پێداویستیه‌كانی كڕیاره‌كانی یاخود هاوبه‌شه‌كانی هه‌یه له جێبه‌جێكردنی گرێبه‌ست وه كاره‌كانی مه‌ده‌نی، میكانیكی وه هه‌روه‌ها گرێبه‌ستی كاره‌باییات و چاودێری كردن، وه كۆنترۆڵكردنی سیسته‌م.
چالاكیه‌كانی كۆمپانیاكه‌مان
جێبه‌جێكردنی كاره‌كانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی گشتی و كاره‌كانی ئه‌ندازیاری له ژێر چاودێری كادیری تایبه‌ت و ئه‌ندازیاری كارامه به گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی جیهانی كه هه‌ر له بواری ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی له ئاماده‌كردنی وێنه و رسمهكان بۆ خستنه به‌رچاوی پرۆژه‌كان وه‌ك راستی. وه ئه‌ندازیاری شارستانی كه په‌یوه‌سته به هه‌موو كاره‌كانی دروستكردن به دانان و به راستی كردنی وێنه و رسمه ئه‌ندازیاریه‌كان له‌شوێنه راستیه‌كه به به‌رزترین كوالیتی.وه هه‌روه‌ها ئه‌ندازیاری ئاو و ئاوه‌ڕۆ وه تۆره‌كانی ئاوه‌ڕۆ. وه هه‌روه‌ها دانانی تۆری كاره‌با و كاره‌كانی كاره‌باییات و دابینكردنی مۆلیده به هه‌موو جۆر و قهبارهیهكهوه. وه كاری میكانیكی هه‌ر لهبهستان و چاكردنی كه‌لوپه‌ل و دهزگایهكان. كۆمپانیاكه‌مان ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت به دروست كردن و بنیاتنانی پرۆژه‌ی هه‌یه بۆ واده‌كات كاتی زیاتر بگه‌ڕێته‌وه و كاره‌كان زوتر بكرێت بۆ ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه زۆر به وردی و به به‌رزترین كوالیتی.
به‌ڕێوه‌بردن و ڕێكخستن
كۆمپانیاكه‌مان هه‌وڵ ده‌دات داوكاری كڕیاره‌كان به‌ته‌واوی دابین بكات به‌به‌رزترین ئاست و پله كه كارمه‌ندی كارامه و لێهاتووی داناوه بۆ كاره‌كان له بواری جۆراوجۆر له‌وانه، كارگێری و به‌ڕێوه‌بردن، ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی، شارستانی وه هه‌روه‌ها ئه‌ندازیاری میكانیكی. وه پشتگیری كردنی ئه‌و تیمه له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی ته‌كنیكی و لێهاتووه‌وه ده‌بێت كه واده‌كات هه‌موو پێوسیتیهكانی پرۆژه‌كه دابین بكرێت له كاتێكی كه‌م و كاریگه‌ری زۆر. هه‌موو ئه‌مانه وا له‌ئێمه ده‌كات كه دڵنیابین له ئه‌نجام دان و ته‌واوكردنی پرۆژه‌كان زۆر به وردی و به به‌رزترین كوالیتی
ئامانجی كۆمپانیا
دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كی باش و به‌هێز له كه‌رتی مقاولات و به‌ڵێنده‌رایه‌تی له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سانه‌ی كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین به ئامانجی پێشكه‌ش كردنی ئاستێكی به‌رزی خزمه‌ت گوزاری وه باشترین ئه‌نجام له دروست كردن و ته‌واو كردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك. وه هه‌روه‌ها به‌شداری كردنێكی چالاك له هه‌ڵمه‌تی دروست كردنه‌وه‌ی عێراقێكی نوێ وهپهرهسهندن و پێش خستنی ژێرخانه‌كه‌ی.